![]() |
![]() |
|
| WWW.BARNAMA.TK |
|
+ نوشته شده در
سه شنبه هفتم مهر 1388ساعت 20:9 توسط مالپه رى به رنامه |
|
|
به‌رنامه‌ی VLC media player ته‌نها به‌رنامه‌یه‌كه له سه‌رتاسه‌ری جیهان به شێوه‌یه‌كی زۆر زۆر به‌كاردێت بۆ لێدانی ده‌نگ و ڤیدیۆ. به‌راده‌یه‌ك ئه‌م ڤێرژنه نوێیه‌ی كه ئێمه بۆمان داناون تا ئه‌م كاته‌ی ئه‌م بابه‌ته ده‌نوسرێت زیاتر له 25 ملیۆن جار داونلۆد كراوه. یه‌كێك له هه‌ره باشیه‌كانی ئه‌م به‌رنامه‌یه ئه‌وه‌یه كه به خۆڕاییه‌و هه‌روه‌ها هه‌موو جۆره ڤیدیۆیه‌ك و ده‌نگێكت بۆ ده‌خوێنێته‌وه.. له درێژه به‌رنامه‌كه له سی فۆر كورده‌وه داونلۆد بكه.. به‌رێزانم.. یه‌كێكی تر به باشیه‌كانی ئه‌م به‌رنامه‌یه ئه‌وه‌یه كه زۆر به ساده‌یی دروستكراوه‌و هه‌روه‌ها به ساده‌یش زۆربه‌ی فایله‌كانت بۆ ده‌خوێنێته‌وه.. ئێمه ئه‌م ڤێرژنه تازه‌ترینه بۆمان داناون و به داونلۆد كردن و سێت ئه‌پ كردنی له نێو كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت رزگارت ده‌بێت له كێشه‌ی ئیش پێكردنی فایلی ده‌نگ و ره‌نگ.. كلیك لێره بكه بۆ داونلۆدی به‌رنامه‌كه
نوێترین كاسپه‌رسكای و كلیله‌كه‌ی دابه‌زێنه
زۆرێك گله‌یی ده‌كه‌ن كه بۆچی زووو زوو كلیله‌كه‌مان بلاك لیست ده‌بێت یاخود ده‌ڵێن ئه‌وه بۆ لینكی به‌رنامه‌ی كاسپه‌رسكای ئیش ناكات. ئه‌مه هه‌مووی په‌یوه‌ندی به كۆمپانیای دروستكه‌ری كاسپه‌رسكایه‌وه هه‌یه. جگه له‌وه‌ی كه ئێمه ته‌نها ماندوو بونێكی زۆرمان بۆ ئه‌مێنێته‌وه تاكو كلیلێك یاخود لینكێكی تازه‌ی به‌رنامه‌كه ده‌دۆزینه‌وه. له‌به‌ر ئه‌وه‌ش ناتوانین له نێو سایته‌كه‌ی خۆمان دای بنێین بۆیه ده‌بێت به‌م شێوه‌یه رازی بین. ئه‌مجاره تازه‌ترین ڤێرژنی كاسپه‌رمان بۆ داناون له‌گه‌ڵ تازه‌ترین كلیلی. بفه‌رمون پێش ئه‌وه‌ی كاره‌كه‌ت بكه‌یت. هه‌وڵ بده كاسپه‌ره كۆنه‌كه‌ت بسریته‌وه. یاخود دای بخه‌و و ئه‌م سێت ئه‌پ بكه‌و راسته‌وخۆ تازه ده‌بێته‌وه. كلیك لێره بكه بۆ داونلۆدی به‌رنامه‌ی كاسپه‌ر سكای بۆ دابه‌زاندنی كلیله‌كه‌شی كلیك له‌م لینكه‌ی خواره‌وه بكه كلیك لێره بكه بۆ داونلۆدی كلیلی تازه نوێ (به‌رواری دانانی كلیله‌كه - 11-4-2009) تكایه ئه‌گه‌ر كێشه‌ت هه‌بوو له‌گه‌ڵ كلیله‌كه په‌یوه‌ندیمان پێوه بكه
گووگڵ به‌رنامه‌یه‌ك بۆ كردنه‌وه‌ی سایتی ئینته‌رنێت دروست ده‌كات
به‌رنامه‌ی Google Chrome به‌رنامه‌یه‌كی نوێی گووگڵه تایبه‌ته به كردنه‌وه‌ی سایته‌كانی ئینته‌رنێت وه‌كو ئینته‌رنیت ئیكسپلۆره‌رو فایه‌رفۆكس و ئه‌وانی تر.. گۆگڵ به روكارێكی ساده‌وه هه‌وڵی داوه ئه‌م به‌رهه‌مه‌ی پێشكه‌ش بكات. له درێژه به‌رنامه‌كه داونلۆد بكه‌ن. تكایه پێویسته له‌كاتی ئێست ئه‌پ كردن به‌رنامه‌كه ئینته‌رنێتت هه‌بێت، واته په‌یوه‌ندی به ئینته‌رنێته‌وه ده‌كات بۆ ته‌واو كردنی سێت ئه‌په‌كه. جگه له‌مانه ئه‌وه‌نده‌ی من تێستم كرد به‌رنامه‌كه زۆر به خێرایی سایته‌كانی ده‌كرده‌وه.. كلیك لێره بكه بۆ داونلۆدی به‌رنامه‌كه
به‌م پرۆگرامه زۆر به‌ئاسانی خۆت فێری فۆرمات كردن بكه
زۆرجار به‌هۆی تێكچوونی سیستمی ویندۆزی كۆمپیوته‌ره‌كانمان ناچار ده‌بین په‌نا بۆ فۆرماتكردنه‌وه‌ی كۆمپیوته‌ره‌كه‌مان ببه‌ین، له‌وانه‌یه هه‌ندێكمان وا تێگه‌یشتبین كه فۆرماتكردنی زۆر زیانی هه‌یه بۆ كۆمپیوته‌ره‌كانمان كه له‌ڕاستیدا ئه‌مه وانییه، به‌بڕوای من فۆرماتكردن هیچ زیانێكی نییه بۆ كۆمپیوته‌ر، ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت كاتێكی زۆرمان لێده‌بات تاوه‌كو سه‌ر له‌نوێ هه‌موو به‌رنامه‌و پرۆگرامه‌كانی كۆمپیوته‌ره‌كه‌مان دابنێینه‌وه. بۆیه هه‌ركاتێك زانیت كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت پێویستی به‌فۆرماتكردن هه‌یه به‌بێ دوودڵی یه‌كسه‌ر فۆرماتی بكه‌و سه‌ر له‌نوێ سیستمی ویندۆز دابمه‌زرێنه‌وه، ڕه‌نكه ئێستا زۆرێكتان بڵێن ئه‌مه كارێكی ئاسان نییه‌و لانی كه‌م شاره‌زایی ده‌وێت بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌م كاره یان له‌وانه‌یه بڵێن كۆمپیوته‌رێكی به‌لاشمان لانییه تاوه‌كو خۆمانی له‌سه‌ر فێر بكه‌ین، بۆیه من به‌پێویستمزانی ئه‌م پرۆگرامه‌تان پێ ئاشنا بكه‌م تاوه‌كو ئێوه بتوانن به ئاسانترین شێوه له‌هه‌موو قۆناغه‌كانی فۆرماتكردن شاره‌زاببن به‌بێ ئه‌وه‌ی پێویستیت به‌یه‌كێك هه‌بێت فێرت بكات یان پێویستیت به كۆمپیوته‌رێك هه‌بێت خۆتی له‌سه‌ر فێربكه‌یت. بۆ داگرتنی پرۆگرامه‌كه لێره كلیك بكه پاش داگرتنی پرۆگرامه‌كه، فۆڵده‌ره‌كه له‌ناو زیپ ده‌ربهێنه له‌ناو فۆڵده‌ره‌كه ده‌بینیت چوار فایل هه‌یه وه‌ك له‌م وێنه‌یه دیاره
تۆ كلیك له‌سه‌ر ئه‌و فایله بكه كه‌له‌شێوه‌ی لۆگۆی ویندۆزه به‌مه‌ش كاری فۆرماتكردنه‌كه ده‌ست پێده‌كات و تۆش به‌رده‌وامبه له‌گه‌ڵی تاوه‌كو به ته‌واوی فێر ده‌بیت.
به‌م به‌رنامه بچوكه ویندۆزه‌كه‌ت بكه به ئه‌سڵی
له‌م ماوه‌یه یه‌كێك له كیشه گه‌وره‌كانمان له ویندۆزی ئێكس پی له‌كاتی ئه‌پده‌یتی ویندۆزه‌كه‌مان ده‌بوو كه مایكرۆسۆفت به‌رنامه‌یه‌كی به ناوی genuine سێت ئه‌پ ده‌كردو زوو زووو بێزاری ده‌كردیت و ده‌یوت ئه‌م ویندۆزه‌ت ئه‌سڵی نیه. بۆ ئه‌م مه‌به‌سته به‌رنامه‌یه‌ك دروستكراوه رزگارت ده‌كات له‌و كێشه‌یه‌و به ئاسانی ویندۆزه‌كه‌ت تازه‌بكه‌ره‌وه.
بۆ ئه‌وه‌ی له‌و كێشه‌یه رزگارت بێت توشی ئه‌وه نه‌بیت مایكرۆسۆفت پێت نه‌زانێت ئه‌م به‌نامه‌یه كاره‌كه‌ت بۆ ده‌كات كلیك لێره بكه بۆ داونلۆدی به‌رنامه‌كه ئه‌م فایله زیپه بكه‌ره‌وه و به‌رنامه‌یه‌كی تیایه و كه ده‌یكه‌یته‌وه كلیك بكه له‌سه‌ر به‌رنامه‌كه‌و ئه‌پڵای بكه.. دوای ئه‌وه هه‌مان به‌رنامه‌ی یه‌كه‌م بكه‌ره‌وه سه‌یر ده‌كه‌یت نوسراوه ئه‌م ویندۆزه genuine ه‌و بێ كێشه‌یه.
سێرڤس پاك یه‌كی ویندۆزی ڤێستا دابگره بۆ ئه‌وانه‌ی ڤیستا به‌كارده‌هێنن
پێش ماوه‌یه‌ك بابه‌تێكم بڵاو كرده‌وه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی مایكرۆسۆفت له تازه‌كردنه‌وه‌ی ڤیستا واته له ده‌ركردنی سێرڤس پاك یه‌كدا ئه‌و كاره‌ی كه ویندۆز ئاشكرا ده‌كات ئه‌سڵیه یان نه‌ء لابردوه‌و زۆر كاری تازه‌كردنه‌وه‌ی تری بۆ كردوه. بۆیه به پێویستمان زانی لینكی داگرتنی سێرڤس پاك یه‌كی ڤیستاتان بۆ دابنێین بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه خاوه‌نی ئه‌و ویندۆزه‌ت پێویسته سێت ئه‌پی بكه‌ن. ره‌نگه داگرتنی ئه‌م سێرڤسه‌ی ویندۆز ڤیستا له كوردستان و به‌و ئینته‌رنێته‌ی خۆمان كارێكی تا راده‌یه‌ك مه‌حاڵ بێت چونكه قه‌باره‌كه‌ی نزیكه‌ی 500 مێگا زیاتره بۆیه ئه‌گه‌ر له شوێنێك ئینته‌رنێت باش بوو ئه‌وه هه‌وڵی له‌گه‌ڵ بده‌ن بۆ دابه‌زاندنی. كلیك لێره بكه بۆ داونلۆدكردنی سێرڤس پاك یه‌كی ڤیستا
|
|
+ نوشته شده در
سه شنبه هفتم مهر 1388ساعت 20:5 توسط مالپه رى به رنامه |
|
|
به‌م به‌رنامه‌یه راسته‌وخۆ سه‌یری وڵاتان بكه بۆ نمونه دوكانێك له نیۆیۆرك
نێردراوه له‌لایه‌ن زامدار كركوكى
ئایا رۆژێك بیرت له‌وه كردۆته‌وه له‌سه‌ر كۆمپیوته‌ره‌كه‌ی خۆت به هۆی ئینته‌رنێته‌وه راسته‌وخۆ سه‌یری شاری نیۆیۆرك بكه‌یت؟ ئایا حه‌ز ده‌كه‌یت راسته‌وخۆ سه‌یری سه‌یرانگایه‌كی شاری سان فرانسیسكۆ بكه‌یت؟ ئه‌م به‌رنامه‌یه كارێكی زۆر جوانت بۆ ده‌كات ئه‌ویش پیشاندانی زیاتر له 100 وێب كام له وڵاتان و به راسته‌وخۆ سه‌یری ئه‌و شوێنه‌ی ئه‌و وڵاته ده‌كه‌یت. بۆ نمونه ئه‌وه‌ی من زۆر سه‌یری ده‌كه‌م دوكانێكی نیۆیۆك پیشان ده‌دات كه راسته‌وخۆ خه‌ڵك چۆن شت ده‌كرن و هاتو چۆ ده‌كه‌ن. كلیك لیره بكه بۆ داونلۆدی به‌رنامه‌كه ئه‌و كراكه ده‌خه‌یته ناو ئه‌و فۆڵده‌ره‌ی كه به‌رنامه‌كه‌ی تێدا سێت بوه.
دوای ئه‌وه‌ی كلیكت كرد له‌سه‌ر ئه‌و شوێنه‌ی كه ده‌ستنیشان كراوه ئه‌م روكاره‌ت بۆ ده‌رده‌چێت.
لێره‌دا بۆ نمونه بنوسه USA ئه‌وكات كلیك له‌سه‌ر Find بكه ئه‌وا ئه‌و كامیرانه‌ت بۆ ده‌هێنێت كه له ناو ئه‌مریكادا دانراون. |
|
+ نوشته شده در
سه شنبه هفتم مهر 1388ساعت 20:4 توسط مالپه رى به رنامه |
|
|
به‌م به‌رنامه‌یه شێوه‌ی ویندۆزه‌كه‌ت بكه به ڤیستا به‌سه‌ركه‌وتویی
نێردراوه له‌لایه‌ن زامدار كركوكى
زۆرمان شێوه‌و جوانی ویندۆزی ڤیستا سه‌رنجی راكێشاوین به‌ڵام له‌به‌ر قورسی له‌سه‌ر كۆمپیوته‌ره‌كه‌مان دای نانێین. یاخود كێشه‌یه‌كی تری ڤیستا ئه‌وه‌یه ته‌عریفاتی به‌شه‌كانی كۆمپیوته‌ره‌كه‌مان بۆ ناكات. زۆر له زووه‌وه بۆ روكارێكی ڤیستای جوان و باش و بێ كێشه ده‌گه‌رێم. ئێستا ئه‌م به‌رنامه‌یه‌م تاقی كردۆته‌وه لای خۆم و زۆر بێ كێشه‌و بێ ئه‌وه‌ی كاریگه‌ری هه‌بێت له‌سه‌ر ویندۆزه‌كه‌ت شێوه‌ی ویندۆزه‌كه‌ت بۆ ده‌كاته ڤیستا. |
|
+ نوشته شده در
سه شنبه هفتم مهر 1388ساعت 19:58 توسط مالپه رى به رنامه |
|
|
به‌م پرۆگرامه زۆر به‌ئاسانی خۆت فێری فۆرمات كردن بكه
نێردراوه له‌لایه‌ن زامدار كركوكى
زۆرجار به‌هۆی تێكچوونی سیستمی ویندۆزی كۆمپیوته‌ره‌كانمان ناچار ده‌بین په‌نا بۆ فۆرماتكردنه‌وه‌ی كۆمپیوته‌ره‌كه‌مان ببه‌ین، له‌وانه‌یه هه‌ندێكمان وا تێگه‌یشتبین كه فۆرماتكردنی زۆر زیانی هه‌یه بۆ كۆمپیوته‌ره‌كانمان كه له‌ڕاستیدا ئه‌مه وانییه، به‌بڕوای من فۆرماتكردن هیچ زیانێكی نییه بۆ كۆمپیوته‌ر، ته‌نها ئه‌وه نه‌بێت كاتێكی زۆرمان لێده‌بات تاوه‌كو سه‌ر له‌نوێ هه‌موو به‌رنامه‌و پرۆگرامه‌كانی كۆمپیوته‌ره‌كه‌مان دابنێینه‌وه. بۆیه هه‌ركاتێك زانیت كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت پێویستی به‌فۆرماتكردن هه‌یه به‌بێ دوودڵی یه‌كسه‌ر فۆرماتی بكه‌و سه‌ر له‌نوێ سیستمی ویندۆز دابمه‌زرێنه‌وه، ڕه‌نكه ئێستا زۆرێكتان بڵێن ئه‌مه كارێكی ئاسان نییه‌و لانی كه‌م شاره‌زایی ده‌وێت بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌م كاره یان له‌وانه‌یه بڵێن كۆمپیوته‌رێكی به‌لاشمان لانییه تاوه‌كو خۆمانی له‌سه‌ر فێر بكه‌ین، بۆیه من به‌پێویستمزانی ئه‌م پرۆگرامه‌تان پێ ئاشنا بكه‌م تاوه‌كو ئێوه بتوانن به ئاسانترین شێوه له‌هه‌موو قۆناغه‌كانی فۆرماتكردن شاره‌زاببن به‌بێ ئه‌وه‌ی پێویستیت به‌یه‌كێك هه‌بێت فێرت بكات یان پێویستیت به كۆمپیوته‌رێك هه‌بێت خۆتی له‌سه‌ر فێربكه‌یت. بۆ داگرتنی پرۆگرامه‌كه لێره كلیك بكه پاش داگرتنی پرۆگرامه‌كه، فۆڵده‌ره‌كه له‌ناو زیپ ده‌ربهێنه له‌ناو فۆڵده‌ره‌كه ده‌بینیت چوار فایل هه‌یه وه‌ك له‌م وێنه‌یه دیاره
تۆ كلیك له‌سه‌ر ئه‌و فایله بكه كه‌له‌شێوه‌ی لۆگۆی ویندۆزه به‌مه‌ش كاری فۆرماتكردنه‌كه ده‌ست پێده‌كات و تۆش به‌رده‌وامبه له‌گه‌ڵی تاوه‌كو به ته‌واوی فێر ده‌بیت. |
|
+ نوشته شده در
سه شنبه هفتم مهر 1388ساعت 19:57 توسط مالپه رى به رنامه |
|
|
فه‌رهه‌نگی مه‌ورد راسته‌وخۆ به یه‌ك فایل داونلۆد بكه
نێردراوه له‌لایه‌ن زامدار كركوكى
زۆرمان پێویستمان به فه‌رهه‌نگی مه‌ورد بوه كه عه‌ره‌بی ئینگلیزی و هه‌روه‌هاش ئینگلیزی-عه‌ره‌بیه ..ئێمه به‌رنامه‌كه‌مان به لینكی راسته‌وخۆ وبێ ئه‌وه‌ی سێت ئه‌پی بوێت به ته‌نها 20 مێگا بۆ داناون و ده‌توانن به ئاسانی داونلۆدی بكه‌ن. |
|
+ نوشته شده در
سه شنبه هفتم مهر 1388ساعت 19:56 توسط مالپه رى به رنامه |
|
|
به‌رنامه‌ی فایه‌رفۆكسی 3 به‌هێزترین به‌رنامه بۆ كردنه‌وه‌ی سایتی ئینته‌رنێت داونلۆد بكه
نێردراوه له‌لایه‌ن زامدار كركوكى
ئه‌مرۆ كاك هه‌رده قسه‌ی له‌گه‌ڵ كردم كه له فایه‌رفۆكس نوسینه كوردیه‌كان به یه‌كه‌وه نالكێن، وتی به‌ڵكو خه‌می بخۆیت. وتم تا كاتژمێر هه‌شتی ئه‌مشه‌و بوه‌سته و بێ وچان چاوه‌ڕێیی كاتژمێر 8 ی ئێواره بوم بۆ ده‌رچونی ڤێرژنی تازه‌ی فایه‌رفۆكس بزانم ئه‌و ئه‌و كێشه‌یه چاره ده‌كات. وا فایه‌رفۆكسی تازه ده‌رچو (ڤێرژنی 3) و به‌شێوه‌یه‌كی زۆر زۆر پێشكه‌وتوو و جوان و به‌هێز جگه له‌وه‌ی كشه‌كه‌ی نوسینیكوردیشی تێدا چاره كراوه‌و زۆر بێ كێشه‌یه له‌گه‌ڵ ماركیو و له‌گه‌ڵ نوسینی كوردی. له درێژه لینكی به‌رنامه‌كه دانراوه‌و هه‌ول بده‌ن داونلۆدی بكه‌ن. چونكه زۆر له ئینته‌رنێت ئیكسپلۆره‌ر باشتره‌و خێراتره.. تكایه ئه‌م به‌رنامه‌یه به‌كاربهێنن بۆ كردنه‌وه‌ی سایته‌كانی ئینته‌رنێت تاكو به خێراترین شێوه سایته‌كان بكرێنه‌وه |
|
+ نوشته شده در
سه شنبه هفتم مهر 1388ساعت 19:55 توسط مالپه رى به رنامه |
|
|
به‌رنامه‌یه‌ك بۆ زانینی پله‌ی گه‌رمای كۆمپیوته‌ره‌كه
نێردراوه له‌لایه‌ن هێمن فاتح
كۆمپیوته‌ره‌كه‌ی من زیاد له پێویست گه‌رم ده‌بێت. به‌ڕاده‌یه‌ك ناوێرم به ئاسانی ده‌ست له بنه‌كه‌ی بده‌م. بۆیه به شوێن به‌رنامه‌یه‌كی تایبه‌ت و بچوك گه‌ڕام تاكو بزانم حاڵی كۆمپیوته‌ره‌كه‌م چۆنه. سه‌یر ده‌كه‌م گه‌رماكه‌ی له 50 پله تێ په‌ڕیوه بێومان ده‌بێت ئاگاتان له پله‌ی گه‌رمای كۆمپیوته‌ر بێت و كاریگه‌ری زۆری هه‌یه له‌سه‌ر كۆمپیوته‌ره‌كه‌مان. بۆیه ئه‌و به‌رنامه‌یه‌شم بۆ ئێوه دانا. له درێژه به‌رنامه‌كه داونلۆد بكه. به‌رنامه‌ی HWMonitor به‌رنامه‌یه‌كی بچوك و ساده‌و قه‌باره كه‌مه به‌هۆیه‌وه ده‌توانیت به ئاسانی پله‌ی گه‌رمای كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت بزانی.. له‌گه‌رمای هه‌ولێر ئه‌مه پله‌ی گه‌رمای كۆمپیوته‌ره‌كه‌ی منه.
تۆش پله‌ی گه‌رمای كۆمپوته‌ره‌كه‌ت تێست بكه |
|
+ نوشته شده در
سه شنبه هفتم مهر 1388ساعت 19:53 توسط مالپه رى به رنامه |
|
|
بێ ئه‌وه‌ی سێت ئه‌پی بكه‌یت به‌رنامه‌ی Chrome ی گوگڵ به‌كاربهێنه بۆ كردنه‌وه‌ی سایتی ئینته‌رنێت
نێردراوه له‌لایه‌ن زامدار كركوكى
پێش ماوه‌یه‌ك به‌رنامه‌ی Chrome ی گوگڵمان دانا كه بۆ كردنه‌وه‌ی سایتی ئینته‌رنێته‌و زۆر خێرا و ساده‌یه. به‌ڵام ده‌بوایه كۆنێكت ببیت به ئینته‌رنێته‌وه ئه‌وكات سێت ئه‌پ ده‌بوو. ئه‌مجاره بۆ ئاسانكاری زیاتر هه‌وڵمانداوه به‌رنامه‌كه به یه‌ك فایل پێشكه‌شی ئێوه‌ی ئازیزی بكه‌ین و پێویست به سێت ئه‌پ ناكات. ته‌نها به دوو كلیك ده‌كرێته‌وه‌و به ئاسانی و به خێرایی ئه‌و سایته‌ی ویستت بیكه‌ره‌وه. له درێژه به‌رنامه‌كه دابگره. ده‌توانیت ئه‌م به‌رنامه‌یه له ناو فلاشێكدا كۆپی بكه‌یت و له هه‌ر شوێنێك بێت به‌كاری بهێنیت بێ ئه‌وه‌ی سێت ئه‌پی بكه‌یت. كاتێك به‌رنامه‌كه ده‌كه‌یته‌وه ده‌ڵێت فایله‌كان له كوێدا ئێكسترا ده‌كه‌یت. له ناو فۆڵده‌رێك دای بێ و ئه‌و كات به بێ كیشه به‌كاری بهێنه. |
|
+ نوشته شده در
سه شنبه هفتم مهر 1388ساعت 19:51 توسط مالپه رى به رنامه |
|
|
به‌م به‌رنامه‌یه هه‌ر سایتێكت ویست هه‌مووی داونلۆد ده‌كه‌یت
به‌رێزان به‌رنامه‌ى تلیپۆرت به‌رنامه‌یه‌كى زۆر بچوك و زۆر سه‌ر سورِهێنه‌ره كه ده‌توانیت به‌شێوه‌یه‌كى زۆر ساده‌و ئاسان هه‌رچى له ناو سایتێكدایه بۆت بهێنیته ناو كۆمپیوته‌ره‌كه‌ت.. یه‌كێك له گرنگیه‌كه‌ى ئه‌م به‌رنامه‌یه جگه له‌وه‌ى زۆر قه‌باره‌ى بچوكه كاتێك ئینته‌رنێتیش برِا ئه‌وا ئه‌توانى له‌كاتێكى تر ده‌ست بكه‌یته‌وه به داونلۆدى سایته‌كه له‌و شوێنه‌وه كه ئینته‌رنێت برا بوو.
|
|
+ نوشته شده در
سه شنبه هفتم مهر 1388ساعت 19:41 توسط مالپه رى به رنامه |
|
|
صفحه نخست پست الکترونیک آرشیو وبلاگ عناوین مطالب وبلاگ |
| درباره وبلاگ |
ئاماده ين بو هه م‌و جوره ريكلاميك به خورايى (ZAMDARNEW@YAHOO.COM
|
| پیوندهای روزانه |
|
فيديوكانى ميسى ته را بلس آرشیو پیوندهای روزانه |
| نوشته های پیشین |
|
مهر 1388 |
|
RSS
|